بەرتیانییەكان پێش كشانەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا رەگەزنامەی ئەڵمانیا وەردەگرن

Draw Media

2018-05-24 14:59:57



لە كاتێكدا كە وادەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا نزیك دەبێتەوە كە ساڵی داهاتووە، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە بەریتانیانەی داوای رەگەزنامەی بەریتانیی دەكەن زیاتر بوووە ساڵی رابردوو بە وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەڵمانیی بە رێژەی 162% زیادی كردووە، ئەوەش بە گوێرەی نوسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا كە رۆژی چوارشەممە 24ی ئایار بڵاویكردەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارە نزیكەی 7500 هاوڵاتی بەریتانیی ساڵی رابردوو رەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگرتووە و بەوەش ژمارەی ئەو بەریتانیایەی كە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رەگەزنامەی ئەڵمانیایان وەرگرتووە گەیشتە نزیكەی 10400 كەس ، ئەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو هێندەی ئەو بەریتانیانە زیاترە كە لە ساڵی 2000 ەوە بوونەتە هاوڵاتی ئەڵمانیا.
نوسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا دەڵێت: " پەیوەندییەكی روون و ئاشكرای بە كشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا هەیە و بەریتانییەكان دووەم گەورەترین گروپن كە رەگەزنامەی ئەڵمانی وەردەگرن دوای هاوڵاتیانی توركیا كە ساڵی رابردوو 15 هەزاریان رەگەزنامەی ئەڵمانییان وەرگرتووە."
ئازاری 2019 وەك وادەیەك بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دیاریكراوە، و تا ئێستا لەندەن و برۆكسل دەربارەی ئەو پرۆسەیە نەگەیشتوەنە رێككەوتن، ئەوەش وایكردووە ژمارەیەكەی زۆر لە هاوڵاتیانی بەریتانیا هەست بە دڵەڕاوكێ و نیگەرانی بكەن بۆ لەدەستدان مافی ژیان و كاركردن لە دووەم گەورەترین ئابوری ئەوروپا، كە ماوەیەكی دوورودرێژە بە شێوەیكی بەردەوام لە گەشەكردندایە و بێكاریش بۆ رێژەیەكی پێوانەیی دابەزیوە."
 مۆنتی كارلۆ

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand