پەرلەمانی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەكانی توركیا ناكات

Draw Media

2018-05-23 12:31:34



پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی 24ی حوەزیرانی توركیا چاودێر رەوانەی ئەو وڵاتە ناكات.
دەیڤد ماك ئەلیست و لیندا ماك ئاڤانن سەرۆكی گروپی هەماهەنگی و پشتیوان و هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانی ئەوروپا لە لێدوانێكی هاوبەشدا رایانگەیاند " پەرلەمانی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەكانی 24ی حوەزیرانی توركیا ناكات و هیچ كۆمێنتێكیشی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نابێت."
جەختیشیانكردەوە هەر لێدوانێكی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر هەڵبژاردنەكانی توركیا گوزارشت لە بۆچونی پەرلەمانی ئەوروپا ناكات.
رۆژنامەی زەمانی توركی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand