واشنتۆن پۆست: بەغدادیی زیندووە و ئەركێكی گرنگ بەڕێوەدەبات

Draw Media

2018-05-20 13:12:56



رۆژنامەی " واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی ئەمڕۆ یەكشەمە ئاشكرایكرد كە ئەبوبەكرد بەغدادیی سەرۆكی رێكخراوی داعش زیندووە و چالاكە و ئەركێكی نهێنی بەڕێوەدەبات كە موچڕكە بە جەستەی مرۆڤدا دەهێنێت.
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند سەرەڕای دەنگۆی مردنی یان برینداربوونی، بەڵام ئەبوبەكرد بەغدادیی زیندووە و چالامە و ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە كە دەوڵەتی خەلافەت بكاتە بزوتنەوەیەكی نهێنی بۆ ئەركێك موچڕكە بە لەشی مرۆڤدا دەهێنێت.
بە گوێرەی رۆژنامەكە بەغدادیی لەگەڵ كەوتنی موسڵ و گەمارۆدانی رەققە دەستیكردوووە بە پرۆژە نوێكەی كە ئەویش فێركردن و پەروەردەكردنی نەوەیەكی نوێیە بە ئامانجی پارێزگاریكردن لە بنەماكانی رێكخراوەكە.
نیكۆلاس راسمۆسین، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانی بۆ قەلاچۆكردنی تیرۆر لە ئەمریكا دەڵێت:" تێبیمی سەركردەكانی داعشمان دەكرد كە موسڵ و رەققەیان لەدەستدا پلاندادەڕێژن بۆ كارێكی نهێنی نوێ‌، هەتا كاتێك لە شوێنێك دەردەكرێن لەدوای خۆیان چەندین شانە بەجێدەهێڵن."
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەسەر زاری چالاكێكی سەر بەداعشەوە گواستویەتییەوە " كە ستراتیژییەكی هەیە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی نوێی رێكخراوەكە" ئاماژەیبەوەشداوە كە بەغدادی مامۆستای زانكۆ و گەورە فەرماندەكانی داعش ماوەیەكە بڕیاریانداوە كە فێركردن و پێگەیاندنی منداڵان لە ناو عێراق و سوریا و شوێنەكانی تر و لە رێگەی ئینتەرنێتەوە كاری لە پێشینەی رێكخراوەكە دەبێت."
زیاتر وتیشی:" كە ئەم ئەركە زۆر جەختیلێكرایەوە بەتایبەتی كاتێك دەركەوت كە دەوڵەتی خەلافەت بەردەوام نابێت و سەركردەكانی داعش گەیشتنە ئەو راستییەی كە ئەگەر دەوڵەتی خەلافەتیش بمرێت، ئەوا بیر و بنەماكانی نامرێت ئەگەر سەركەوتوو بوون لە كاریگەری خستنەسەر نەوی داهاتوو لە رێگەی فێركردنەوە و بەهاكانیش بە سەرپەرشتی بەغدادیی دەمێنن و ون نابن".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand