"كاندیدەكانی كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر شكستیانهێنا"

Draw Media

2018-05-20 12:51:11



(درەو میدیا):
هەموو ئەو كاندیدانەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە هەولێر كە لەلایەن ماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتییەوە پشتیوانی دەكران، دەنگی پێویستیان لە هەڵبژاردن بەدەستنەهێنا.
رۆژنامەی (ژیان) لە ژمارەی ئەمڕۆدا، هەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێ" پێش هەڵبژاردن شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ كرا بە بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی، بەڵام یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا لە پارێزگای هەولێر توشی شكست بوو".
رۆژنامەكە نوسیویەتی" لە هەڵبژاردنی رابردودا یەكێتی لە هەولێر 179 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا تەنها 79 هەزارو 220 هەزار دەنگی بەدەستهێنا.. ئەمە لەناو ریزەكانی یەكێتیدا وەكو تاقیكردنەوەی ماڵی كۆسرەت رەسوڵ سەیر دەكرێت".
ئاماژە بەوەدەكات" شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لە هەولێر پشتیوانی لە هەریەكە لە نەوزاد رەسوڵ و كوردەی هاشم جیهاز (سەلما) كردووە، بەڵام هەرێمی كەمال ئاغا سەركەوت بۆ پەرلەمان، لەدوای ئەویش ئارێز عەبدوڵا دەرچوو، بەڵام بەهۆی كۆتایی ژنانەوە دەنگەكەی رۆیشت بۆ كوردەی هاشم جیهاز و كوردە سەركەوت بۆ پەرلەمان".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand