روسیا گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكردوە بۆ داگیركردنی عەفرین 

Draw Media

2018-03-22 20:28:48



رۆژنامەی مەیل ئۆنلاین بڵاویكردۆتەوە كە ساڵح موسلیم یەكیك لەسەركردە دیارەكانی كوردی سوریا رەخنەی توند لەروسیا دەگرێت بۆ داگیرسانی گڵۆپی سەوز بۆ توركیا تاهیرش بكاتە سەر عەفرین، پێشی وایە هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین  بە رازیبوونی روسیا بووە
لەدوای ئەوەی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی كۆنترۆڵی شاری عەفرینیانكرد، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشوی پەیەدە لە ستۆكۆڵم گوتی توركیا بەبێ پشتگیری روسیا سەركوتوونەدەبو لەهێرشی بۆسەر عەفریت دەشلێت  روسیا نائومیدیكردین چونكە كاتێك ئەوان هاتن بۆسوریا هەندیك پابەند بونیان هەبوو ئەوان بەڵێنیان بە ئێمەدا هاوكارمان بن، گوتیشی روسیا هیج هەڵوێستێكی نەبوو  دەربارەی هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ توركیا هەڵكرد تا عەفرین داگیربكات، موسلیم ئاماژە بەوەش دەكات كە جەنگ بەردەوامەو عەفرین كۆتایی نەهاتووە. 

 ئامادەكردن و وەرگێرانی: سەفین ئازاد 

http://www.dailymail.co.uk/wires/afp/article-5532755/Syrian-Kurdish-leader-condemns-Russia-Turkey-green-light-Afrin.html

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand