بۆچی لەسەر ئەمریكا پێویستە یارمەتی كوردەكانی سوریا بدات؟

Draw Media

2018-03-22 19:05:40



رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریكی لە بابەتێكدا بەناوی (بۆچی ئەمریكا پیویستی بەیارمەتی كوردەكان دەبیت لە سوریا) دەنوسێت، لەم چەند رۆژەی دواییدا بارودۆخی كورد لە سوریا بەشێوەیەكی بەرچاو تێكچوو، بەجۆرێك زیاتر لە ( 200000 ) كەس ئاوارەبوون و بە سەدان هاوڵاتی كورد لەلایەن توركیا و هێزە هاوپەیمانیەكانی كوژراون لەسوریا.
هێزەكانی توركیا و هاوپەیمانەكانی چەندین تاوانیان لە عەفرین دژی هاوڵاتیانی كورد ئەنجامداوە، بەتایبەت لە بۆردومانكردنی قوتابخانەو نەخۆشخانەو وێستگەی ئاوی خواردنەوەو بەهۆی ئەو بوردومانانەوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی سڤیل روبەرووی مردن و برسێتی بونەتەوە، بەشێكی زۆری ئەوانەی بونەتە قوربانی ژنان و منداڵان و بێتاوانانن، بەتایبەتیش ئەوەی روبەرووی زۆرترین قوربانی بۆتەوە پێكهاتەی ئێزدیەكانە، كە لەلایەن هاوپەیمانەكانی ئەردۆغانەوە كراونەتە ئامانج، ئەمە سەرەرای ئەوەی ئەو هێزانە ئەو دەستیانكردووە بە دزین و تاڵانكردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان و بردنی ئۆتۆمبیل و كەلو پەلی  هاوڵاتیان.
رۆژنامەكە نوسیویەتی كە هێزەكانی یەپەگە شارەكەیان جێهێشتووە لەبەرامبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، لە ئێستادا هاوپەیمانەكانی توركیا ئیسلامیەكان و داعشن ئەگەرچی روسیا و توركیا و ئێران و داعش جیاوازیان زۆرە بەلام هەموویان كۆكن لەسەر دورخستنەوەی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە لەدوای كۆتایی عەفرین ناوچەكە روبەرووی هەرەشەیەكی زۆر بۆتەوە و ئەمەش دەرگا بەرووی چەكدارانی داعش دەكاتەوە كە جارێكی تر بێنەوە گۆڕەپانەكە لەسوریا.
پێویستە ئەمریكا  فشاری زیاتر لەسەر ئەردۆغان بكات بۆ ئەوەی عەفرین رادەستی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی سوریا بكات بۆئەوەی ئەمریكا دڵنیا بیت كە هێزە ئیسلامیەكان دەست بەسەر ناوچەكەداناگرن یاخود نابێتە پەناگەیەك بۆ داعش وەك ئەوەی لە موسڵ رویدا.
ئەمریكا پێویستە پشتگیری بۆ تاكە یاریزانی سەرەكی لەسوریا دەربڕێت ئەوەی لەدژی داعش شەڕی دەكرد كە یەپەگەیە، بۆیە پێویستە ئەمریكا پشتیوانی و هاوكاری كوردەكان بكات لەسوریا چونكە توركیا ئەو كات هێرشەكانی بۆسەریان دەسپێكرد كە ئەمریكا رایگەیاند هێزێكی پاراستنی سنور لە كوردەكان درووست دەكەن. 
ئەو دۆخەی كە لە سوریا دەگوزەرێت والەسەر ئەمریكا دەخوازێت كە پشتیوانی كوردەكان بكات بۆ ئەوەی ناوچەكە نەكەوێتە دەستی داعش و چەكدارە ئیسلامیەكان.  

 ئامادەكردن و وەرگێرانی: سەفین ئازاد 

سەرچاوەی وەرگیراو

https://www.washingtontimes.com/news/2018/mar/21/why-america-must-help-the-kurds-in-syria/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand