ئەمریكا: ئەسپێك خاوەنەكەی راپێچی بەردەم دادگا دەكات و داوای قەرەبووكردنەوەی دەكات

Draw Media

2018-05-06 12:12:19



لە رووداوێكی دەگمەندا لە ئەمریكا ئەسپێك سكاڵا لەدژی خاوەنی پێشووی بەرزدەكاتەوە و داوای 100 هەزار دۆلاری وەك قەرەبوو لێدەكات بەهۆی ئەوە زیانە گەورەیەی بەری كەوتووە..
سایتی كەناڵی " ABC "  ئەمریكی بڵاویكردەوە، لە ویلایەتی ئەریگۆنی ئەمریكا ئەسپێك خاوەنەكەی پێشووی بەناوی " گویندۆلین فیشەر" ( 51 ساڵ ) داواتە دادگا.
 چیرۆكە نامۆكە كاتێك دەستیپێكردووە كە فیشەر لە وەرزی زستاندا ئەسپەكەی لە دەرەوە بەجێهێشتووە و خۆراكی پێویست و جێگەی گونجاوی بۆ دابیننەكردووە و بەو هۆیەشەوە ئەسپەكە چەند شوێنێكی جەستەی زیانی زۆری پێگەیشتووە.
ماتیۆ لیمان پارێزەری ئەسپەكە كە ناوی " دادپەروەریی" لێنراوە وتی" ئەسپەكە زۆر لاواز بووە، نزیكەی 136 كیلۆگرام كێشی كەمترە لە ئەسپێكی ئاسایی.
لیمانی  پرێزەرە لە رێكخراوی "Animal Legal Defense Fund" كە رێكخراوێكی قازانج نەویستە و داكۆكی لە مافی ئاژەڵان دەكات وتیشی:"  بەشێك لە ئەندامی نێرینەی ئەسپەكە برینداربووە، بەهۆی ئەوەی رووبەڕوووی سەرمای زۆر بووەتەوە و بۆ چەند مانگێك چارەسەرنەكراوە."
هاوكات ماڵپەڕی رۆژنامەی "The Oregonian" پارێزەری ئەسپە تەمەن هەشت ساڵانەكە داوای لە دادگا كردووە بڕی 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی وەك قەرەبوو بدرێتە ئەسپەكە بەهۆی ئەو زیانەی پێی گەیشتووە.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد ئەمە حاڵەتێكی دەگمەنە كە ئەسپێك خاوەنەكەی راپێچی دادگا بكات، و فیشەری خاوەنیشی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی گۆڤاری " دێرشپیگڵ" توڕەیی و بێزای خۆی لەو سكاڵایە دەربڕیوە كە لەسەری تۆماركراوە.
ماتیۆ لیمان پارێزەری داكۆكیكار لە مافی ئاژەڵانیش رایگەیاند ئەسپ و وڵاخە بەرزەكان بە تایبەتی لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریكا دەتوانن سكاڵا لەدژی خاوەنەكانیان بەرزبكنەوە و وتیشی ئاژەڵانیش " مافی یاسایی" یان هەیە و پێویستە دان بەوەدا بنرێت كە ئاژەڵانیش گیانەوەری خاوەن مافی یاسایین.
سەرچاوە: DW

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand