تاتڵیساس لەسەر لیستی ئاكەپە خۆی بۆ پەرلەمانی توركیا كاندید دەكات

Draw Media

2018-05-03 10:41:42



ئیبراهیم تاڵیساس گۆرانیبێژی بەرەگەز كوردی توركیا لەسەر لیستی حزبەكەی ئەردۆغان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا كاندیددەكات.
تاتڵیساس لە سەردانێكیدا بۆ لقێكی ئاكەپە لە شاری ئیزمیری خۆرئاوای توركیا رایگەیاند زۆر هۆگری پارتی داد و گەپەشێدانە و ئامادەیە گیانی خۆی لە پێناویدا بكاتە قوربانیی.
تاڵیساس كە ماوەی حەوت ساڵە بەهۆی تەقەكردن لێیەوە گۆرانیی نەوتووە، ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی گۆرانییەكی دوێتە لەگەڵ كچە گۆرانیبێژ " سپیل جان"، گۆرانییەكە  تایبەتە بە ئۆپەراسیۆنی داگیركردنی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە و تێكستەكەی لەلایەن " ئیبراهیم كاڵن" وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە نوسراوە و ئاوازەكەشی فۆلكلۆرە.
لەماوەی رابردووشدا تاتڵیساس بە یاوەری ئەردۆغان و چەند گۆرانیبێژ و وەرزشوانی توركیا سەردانی سنورەكانی نزیك عەفرینیان كرد و گۆرانیان بۆ سوپای توركیا وت.
سەرچاوە: رۆژنامەی زەمان

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand