راپرسییەك: بەرپابوونی شەڕ لە نێوان توركیا و یۆنان ئەگەرێكی بەهێزە

Draw Media

2018-05-02 12:56:16



بە گوێرەی راپرسیی دامەزراوەیەك، ئەگەری بەرپابوونی شەڕ لە نێوان توركیا و یۆناندا ئەگەرێكی بەهێزە.
دامەزراوەی “Public Issue”  بۆ راپرسی لە یۆنان ، لە شەقامی گشتی ئەو وڵاتەدا راپرسییەكی لەسەر كێشە و قەیران و ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و یۆنان ئەنجامداوە.
بە گوێرەی ئەنجامی راپرسییەكە 44%ی بەشداربووان باوەڕیان وایە كە ئەگەری بەرپابوونی شەڕ لە نێوان یۆنان و توركیا ئەگەرێكی بەرزە و رێژەیەكی زۆری یۆنانییەكان دەڵێن قەیرانەی نێوان ئەنكەرە و ئەسینا خۆی لە یەكێتی و سەروەری خاكی یۆناندا دەبینێتەوە و 16%شیان دەڵێن كێشەكە خودی توركیایە.
81%ی بەشداربووانی راپرسییەكە بڕوایان وایە كە پەیوەندییەكانی  یۆنان و توركیا بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاڵۆزتر بووە و 2% یشیان دەڵێن پەیوەندییەكانیان بەرەوپێشدەچێت و 16% شیان دەڵێن پەیوەندییەكان ناگۆڕێن و وەك پێشووتر دەمێنێتەوە.
هەروەها 37%ی بەشداربووانی راپرسییەكە بە شێوازی حكومەتی ئەسینا لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەنكەرە بە باش دادەنێن و 54% یشیان رووونیانكردوەتەوە كە لە ئەدای حكومەتی یۆنان رازی نین و 67%ی بەشداربوون  بە پێویستی دادەنێن توركیا نەبێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بەهۆی مامەڵەی خراپی لەگەڵ دراوسێكانیدا.
لەماوەی رابردوودا توركیا لەسەر سنوری نێوان هەردوو وڵات دوو سەربازی یۆنانی دەستگیركرد بە تۆمەتی ئەوەی سنوریان تێپەڕاندوووە و چوونەتە ناوچەیەكی سەربازی قەدەغەكرا بۆ سیخوڕی، ئەوەش پەیوەندییەكانی نێوان ئەسینا و ئەنكەرەی ئاڵۆزكرد و سەرەڕای داواكاری حكومەتی یۆنان تا ئێستا توركیا ئازادی نەكردوون، جگە لەوەش ماوەیەكە ناكۆكی لەسەر دوورگەكانی دەریای ئیجە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا سەریهەڵداوە و قەیرانی قوبرسیش كێشەیەكی دێرینی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە و توركیا رەتیدەكاتەوە یۆنان لە ئاوە ئیقلیمییەكانی قوبرس گازی سروشتی دەربهێنێت.

سەرچاوە: ماڵپەری زەمان

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand