درەختەكەی ماكرۆن و ترەمپ لە كۆشكی سپی دیارنەما

Draw Media

2018-04-30 09:01:22



هەفتەی رابردوو ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە سەردانێكی رەسیمدا بۆ ئەمریكا درەختێكی بەخشییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و لە كۆشكی سپیدا نێژرا، بەڵام ئێستا ئەو درەختە  دوار چوار رۆژ لە ناشتنی دیارنەماوە.
درەختەكە ماكرۆن لە جۆری " بەڕووی ئەوروپی  بوون لە شوێنێكەوە هێنابووی لە باكوری خۆرهەڵاتی فەرەنسا كە گۆڕەپانی جەنگێك بووە لە شەڕی یەكەمی جیهانیدا و ماكرۆن لە مەراسیمی ناشتنیدا وتی " ئەم درەختە هەمیشە ئەو رایەڵانەمان بە بیردێنێتەوە مكە كۆماندەكاتەوە".
وێنەگرێكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رۆژی شەممە توانی وێنەیەكی جێگەی ناشتنی درەختەكە بگرێت و لە وێنەكەدا دەركەوتووە كە هەندێك لە گژوگیای زەرد دانراوە.
ماكرۆن ئەو درەختەی لە شوێنی جەنگی " پیلۆ وود" ەوە هێنابووە ئەمریكا كە هاوینی 1918 روویدا و نزیكەی دوو هەزار سەرباز تێیدا كوژران.
تا ئێستا بە رەسمی باس لە هۆكاری دیارنەمانی ئەو درەختە نەكراوە، بەڵام لە تۆڕی ئینتەرنێت چەند دەنگۆیەك لەسەری بڵاوكراوەتەوە.
سایتی " فرانس ئینفۆ" دەڵێت ئەم جۆرە لە درەختی  بەڕوو باشترە لە وەرزی پاییزدا بنێژرێت، بۆئەوەی رەگەكەی  بچێتە قوڵایی و بەرگەی گەرمای هاوینی داهاتوو بگرێت و پێشبیدەكات درەختەكە جارێكی تر و لە تشرینی یەكەمی داهاتوو بهێنرێتەوە.
سایتی " هاڤینگتۆن پۆست" یش لە سەر زاری بەرپرسێكی مكۆشك ئەلیزێەوە رایگەیاند درەختەكە ئێستا پشكنینی بۆ دەكرێت.
هەروەها سایتی دەستەی دیوان و پاراستنی ئەمریكا رایگەیاند" رووك و درەختە بیانییەكان كە پێویستە بڕوێنرێن پێویستە بڕوانامەی تەندروستی رووەكییان لەگەڵدا بێت پێش ئەوەی  بێنە وڵاتەوە."
دیارییەكەی سەرۆكی فەرەنسا لە میدیاكان و تۆڕی ئینتەرنێت بایەخت زۆری پێدرا و هەر زوو وێنەی ترەمپ و ماکرۆن ، هاوسەرەکانیان بڵاوبووەوە كە درەختەكە لە كۆشكی سپی دەنێژن.

سەرچاوە: تۆڕی بی بی سی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand