بەغداد: حزبەكان پێش هەڵبژاردن گفتگۆیان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەستپێكردووە

Draw Media

2018-04-22 09:33:39



رۆژنامەی حەیات
بەغدای پایتەختی عێراق زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكانی بەخۆیەوە بینیوە بۆ رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ دیاریكردنی حكومەتی داهاتوو، بە پشت بەستن بە بڕیارێكی  ساڵی 2010ی دادگای فیدراڵی عێراق كە جەختدەكاتەوە " گەوەرترین كوتلە" ئەو كوتلەیە كە دوای هەڵبژاردن پێكدەهێنرێت، نەك ئەو كوتلەیەی زۆرینەی كورسییەكانی لە هەڵبژاردندا بە دەستهێناوە.
چەند سیاسەتمەدارێكی كوتلە جیاوازەكانی عێراق ئاشكرایان كرد دانوستان و گفتوگۆی جدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و دابەشكردنی پۆستە سیادییەكان و دواخستنی ناكۆكییەكان لەسەر چەند پۆستێك دەستیپێكردووە.
هێزە سونییە جیاوازەكان بە بانگهێشتنی سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكخستنی هەڵوێستیان كۆبوونەوە بەوتەی ئەوانەی لە كۆبوونەكەوە نزیك بوون، لەناو كوتلە سونییەكاندا ناكۆكی هەیە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار یان سەرۆكی پەرلەمان و زۆرینەی كوتلە سونییەكان بەباشی دەزانن پارێزگای لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بكەن و ئەو پۆستە بەدەستبهێننەوە.
هەر سەبارەت بە هەمان پرس چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكرد كە هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن، ناكۆكی نێوان هێزە شیعەكانیش فراوان دەبێت، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا چەند كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەركردەی كوتلە سەرەكییەكانی شیعەدا بەڕێوەچووە و گەیشتونەتە رێككەوتنێك لەسەر پێكهێنانی " هاوپەیمانی نیشتمانی" یان هەڵبژاردنی ناوێكی تر  بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو و دەستكردن بە دانوستان لەگەڵ كوتلە سوننەكان و كورددا لەسەر ئەو پرسە، ئەوەش لە كاتێكدایە هەندێك كوتلەی تر باوەڕیان وایە كە لە هەڵبژاردنی 2018دا گەورەترین كوتلە لە چوارچێوەی " زۆرینەی سیاسیی" دا پێكدەهێنرێت و هەندێك ركابەر بەرەو ئۆپۆزسیۆن بوون دووردەخرێنەوە.
وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand