یاریزانێكی كورد بەشداری مۆندیالی روسیا دەكات

Draw Media

2018-04-20 18:18:43



ژیلوان حەمەد یاریزانی كوردی یانەی هامەربی سوید  وەك یاریزانێكی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید بەشداری مۆندیالی روسیا دەكات كە حوەزیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
ژیلوان ئەمساڵ ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی " هامەربی" نیشاندا و ئێستا ئەو یانەیە بە كۆكردرنەوەی نۆ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی نایابی سویدی گرتووە و ژیلوانیش بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ تا ئێستا گۆڵكاری خولەكەیە.
ژیلوان لە بارەی بانگهێشتكردنی بۆ هەڵبژاردەی سوید و بەشداریكردنی لە مۆندیالی روسیا وتی: " ئەوە خەونێكی گەورەیە، دەزانم چی پێویستە بیكەم، دەزانم تەنها لە پێكهاتەكەدا نابم، بەڵكو بە شێوازی تایبەتی خۆم بەشداری دەكەم و بڕوام وایە ئەوان تایبەتمەندییەكانم دەزانن،  هەستدەكەم لەو جۆرەم كە پێویستە لە ریزی هەڵبژاردنی سویددا بم، بەڵام بڕیار تەنها لەدەستی مندا نییە ، من تەنها دەبێت بەردەوام بم لەسەر ئاستم."
ژیوان وتیشی: " بەردەوان دەبم لەو كارانەی ئەنجامیدەدەم، هەوڵەكانم لەسەر یاریەكانم هامەربی چڕدەكەنەوە و هەتا ئەوەی  بتوانم بەردەوام دەبم،  كارێكی خۆشە كە دەتوانم ئەوەی پلانی راهێنەر بە پێویستی دەزانێت جێبەجێی دەكەن، هەروەك چۆن لەم یاریانەی دواییدا كردم."
لایخۆشیەوە راهێنەری هەڵبژاردنی سوید جینی ئەندرسۆن وتی: " لە بەهاردا چاودێری ژیلوانم كرد كارێكی باشی كرد و بە رەهای ركابەری دەكات."
ئەندرسۆن وتیشی:" سەبارەت بە لیستی یاریزانەكانمان، ژیلوان و چەند یاریزانێكی تری تێدایە، ئەو كارێكە باشی كرد و پاڵێوراوێكی بەهێزە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەدا بێت، ئەوە دەبینین."
ژیلوان حەمەد ساڵی 1990 لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان لە دایكبووە و باوك و دایكی خەڵكی شاری رانیەی هەرێمی كوردستانن و  تا ئێستا بۆ چەند یانەیەكی بەناوبانگی سوید و بەلجیكا و ئەڵمانیا یاری كردووە و رەگەزنامەی عێراق و سویدی هەیە.
سەرچاوە: سایتی دیجلە

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand