كونسوڵی پێشووی توركیا لە موسڵ خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندید دەكات

Draw Media

2018-04-20 17:51:57



ئۆزتورك یەڵماز، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا " جەهەپە" و كونسوڵی پێشووی توركیا لە شاری موسڵی عێراق بەنیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كاندید بكات، ئەگەر كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆكی حزبەكە خۆی كاندید نەكات.
بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی" تورك پرێس" یەڵماز رۆژی هەینی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی توركیا لە ئەنكەرە رایگەیاندووە پشتگیری لە كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆكی جەهەپە دەكات ئەگەر خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 24ی حوەزیرانەی داهاتوو كاندید بكات، و ئەگەر وا نەبێت ئەوا، خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە كاندید دەكات دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكی حزبە و ئەندامانی تری حزبەكە.

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand