یەكێتی ئەوروپا ساڵی 2017 مافی پەنابەرێتی بە نیو ملیۆن پەنابەر بەخشیوە

Draw Media

2018-04-19 13:10:40



برۆكسل( رۆیتەرز) – نوسینگەی ئاماری یەكێتی ئەوروپا " یۆرۆستات" ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند یەكێتیەكە لە ساڵی 2017دا مافی پەنابەرێتی بە نیو ملیۆن پەنابەر بەخشیوە و پشكی ئەڵمانیاش لەو ژمارەیە 60% زیاتر بووە.
ئەم ژمارەیەی ساڵی 2017 چارەكێك كەمترە لەوانەی كە لە ساڵی 2016دا مافی پەنابەرێتییان پێبەخشراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی 2015 شەپۆلێكی كۆچ بەرەو ئەوروپا دەستیپێكرد و كاریگەری خستە سەر سیستمی پەنابەرێتی و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەیراندا ناكۆكی سیاسیی لێكەوتەوە.
بە گوێرەی یۆرۆستات پەنابەرانی سوریا لە پێشینەی ئەوانەن كە لە 2017دا مافی پەنابەرێتیان وەرگرتووە و دوای ئەوانیش پەنابەرانی ئەفغانستان و پاشان عێراق دێن.
لەسەر ئاستی تاكیش زۆرترین ژمارەی پێدانی مافەی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا بووە و دوای ئەویش نەمسا و سوید دێن و سلۆڤاكیا و چیك و پۆڵەنداش لە خوارەوەی ریزبەندییەكەدان لە وەرگرتنی پەنابەراندا و هاوڵاتیانی سوریا و ئەریتریا زیاتر چانسی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیان هەبووە و لە هەر دە كەسێك نۆ كەسیان مافی پەنابەرێتیان وەرگرتووە، بەڵام كۆچبەرانی ئەلبانیا و كۆسۆڤۆ كەمترین چانسی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیان هەبووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand