ئەڵمانیا 10 هەزار پەنابەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وەردەگرێت

Draw Media

2018-04-19 12:46:31



ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.
دیمتریس ئەفرامۆپۆڵۆس كۆمسیاری ئەوروپا بۆ كاروپاری پەنابەران راگەیاند حكومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی دەبڕیوە لە چوارچێوەی پرۆگرامی " دووبارە نیشەجێكردن" یەكێتی ئەوروپا پێشوازی لە 10 هەزار پەنابەری باكوری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكات.
كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپای تایبەت بە كاروباری پەنابەران ستایشی هەڵوێستی حكومەت ئەڵمانیاشی كرد كە هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لە كاتی پێویستدا و راشیگەیاند وڵاتانی تری ئەوروپاش رەزامەندیان لەسەر وەرگرتنی 40 هەزار پەنابەر دەربڕیوە لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەدا.
پرۆگرامی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری پەنابەران پلاندادەنێت بۆ پێشوازیكردن لە 50 هەزار پەنابەری باكوری ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و نیشتەجێكردنیان لە یەكێتی ئەوروپا بە شێوازێكی سەلامەت و یاسایی لەبری ئەوەی پەنابەران رێگای مەترسیدار و كۆچی نهێنی بگرنەبەر.
سەرچاوە : DW بەشی عەرەبی

 
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand