یەكێتی ئەوروپا: توركیا بە خێرایی لە رێچكەی ئەندامێتی دووردەكەوێتەوە

Draw Media

2018-04-18 10:04:10



كۆمسیارێكی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند توركیا بە شێوەیەكی خێرا لە رێچكەی بوون بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا دووردەكەوێتەوە و لە راپۆرتێكدا داوا لە حكومەتی ئەنكەرە دەكات باری نائاسایی كۆتایی پێبهێنێت.
یۆهانس هان كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا و بەرپرس لە دانوستانەكانی كەیسی توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی" توركیا بەردەوام بە هەنگاوی گەورە لە یەكێتی ئەوروپا دووردەكەوێتەوە بە تایبەتی لە بواری سەروەری یاسا و مافە بنەڕەتییەكاندا".
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوروپا وتیشی " كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا چەندینجار داوای لە توركیا كردووە لەو ئاراتە نەرێنییە بكشێتەوە و بەو پێیەی ئەوە كارە لە پێشینەیە."

ماڵپەڕی رۆژنامەی زەمان
وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand