منداڵەكانی بەشار ئەسەد لە كوێ پشووی ساڵی رابردوویان بەسەربرد؟

Draw Media

2018-04-17 10:21:42



بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ئاشكرایكرد كە ساڵی رابردوو منداڵەكانی پشووی خۆیان لە " ئەرتیك" بەسەربردووە كە كەمپێكی بەناوبانگی گەنجانە لە كەناری دەریای رەش.
ئەسەد دوو كوڕ و  یەك كچەی هەیە، حافز ( 16 ساڵ ) و كەریم ( 13 ساڵ ) و كچەكەشی ناوی زین ( 14 ) ساڵە.
ئەرتیك لە سەردەمی یەكێتی سۆڤیەتدا فێرگەی بەهاكانی شیوعیەت بوووەو ئێستا هاوینەهەوارێكە و مایەی سەرنجی چەندین كەسە و كەمپەكە دەكەوێت نیمچە ددوورگەی كریمیا كە روسیا ساڵی 2014 لە ئۆكرانیای داگیركرد.
بەوتەی پەرلەمانتاری روسیا دیمیتری ساپلین كە رۆژی یەكشەممە لەگەڵ ئەسەددا كۆبووەوتەوە ئەسەد وتویەتی:" منداڵەكانم ساڵی رابردوو لە ئەرتیك بوون، دوای گەشتێكیان بۆ باشتر تێگەیشتن لە روسیا."
بەڕێوەبەری كەمپی ئەرتیك ئەلێكسای كاسپارزاك بە " بی بی سی " راگەیاتد ئاگاداری هاتنی منداڵەكانی ئەسەد نەبوون بۆ كەمپەكە، وتی :" ئەو منداڵانەی دێنە لای ئێمە هەندێكجار ناوی دایك و باوكیان ئاشكراناكەن". بەڵام وتیشی ناوی " ئەسەد" مشتومڕی لەناو كەمپەكەدا دروستكردووە و بۆمان روونبوەتەوە كە ئەوانە منداڵی بەشار ئەسەدن.
هاوكات ریاز حەداد باڵیۆزی سوریا لە مۆسكۆ ساڵێك لەمەوبەر رایگەیاند منداڵەكانی ئەسەد خۆیان فێری زمانی روسی دەكەن و زمانی روسیاش، یەكێكە لەو زمانە بیانییە سەرەكیانەی كە لە خوێندنگەكانی سوریادا دەخوێندرێت و چەندین هاوڵاتی سوریاش لە خۆشەویستیان بۆ ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا منداڵەكانیان ناوناوە پۆتن.
وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ
سەرچاوە: بی بی سی

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand