رۆژنامەكانی ئەڵمانیا: جموجوڵی ئەڵمانیا بەرامبەر قەیرانی سوریا زیرەكییە یان شەرمكردنە؟

Draw Media

2018-04-16 19:58:13



بەشداری نەكردنی ئەڵمانیا لە هێرشە سێ‌ قۆڵییەكەی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا بۆسەر سوریا لەلایەن سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیاوە پێشوازی لێكرا  بەڵام بەشێكیان بە پێویستی دەزانن بەرلین وەك نێوەندگیرێكی بێ‌ لایەن رۆڵ بگێڕێت لە چارەسەركردنی قەیرانەكەدا، و رۆژنامەكانی ئەڵمانیاش تیشكیان خستوەتەسەر ئەو مشتومڕەی سەبارەت بەو پرسە هاتوەتە ئاراوە.
لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی " هاندلسپلات" رەخنەی لە بەشدارینەكردنی ئەڵمانیا لە هێرشەكەی سەر سوریا گرتووە و ئاماژەیبەوەداوە كە ئەوە لەگەڵ قەبارەی وڵاتێكی وەك ئەڵمانیادا ناگونجێت  و نوسیویەتی " لە كاتێكدا كە هێزی ئاسمانی ئەمریكا بە پشتیوانی بەریتانییەكان و فەرەنسییەكان لە تۆڵەی هێرشی چەكی كیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی گورزێكیان لە دامەزراوە سەربازییەكانی سوریا وەشاند مێركڵ لێدوانێكی رۆژنامەوانی بڵاوكردەوە ، لێدوانەكە دەكرێت بەمشێوەیەك كورتبكرێتەوە: سزادان پێویستە رووبدات، بەڵام بەبێ‌ بەشداری ئێمەن ئەوە ئامادەكاریی ئەڵمانیایە بۆ بەرپرسیارێتی لە رووی پراكتیكییەوە، دانپێدانێكی زارەكیی.. ئەڵمانیا رێز لە بەها نێدەوڵەتییەكان دەنێت، بەڵام كاتێك دۆخەكە جدی دەبێت كەمتەرخەم دەبێت، ئەو وڵاتەی كە لە رووی ئابوورییەوە زۆر بەهێزە لە ئەوروپا لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا وەك بەلجیكای گەورە رەفتاردەكات... جارێكی تر رووندەبێتەوە : هیچ شوێنێكی تر نیە چاوەڕوانی ئەوە لە بەرلین بكرێت و ئامادەكاری ئەڵمانیا بكرێت بۆ مامەڵەكردن لە گەڵیدا، هەروەك ئەوەی لە سیاسەتی دەرەوەیدا روویدا."
رۆژنامەی " بێڵد" یش كە یەكێكە لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەڵمانیا رەخنە لە هەڵوێستی بەرلین دەگرێت و دەڵێت شەرم لە هەڵوێستی خۆپارێزی ئەڵمانیا دەكات و نوسیویەتی " ئایا ترسمان لە بۆردومانكردنی هەیە؟ بەڵێ‌! بەڵام بەهێزتر لە تسر ئەوەیە كە شەرم لە وڵاتەكەن ئەڵمانیا دەكەن كە سەركەوتوو نەبوو لە راگەیاندنی هەڵوێستێكی روون دژی ئەسەد و پۆتن، ماوەی حەوت ساڵە كوشتوبڕ بەردەوامە، درێژتر لە جەنگی دووەمی جیهانی، ئایا ئێوە ئاگاتان لە خۆپیشاندانەكانی دژ بە ئەسەد هەیە لە شارەكەتان؟ یان ئەوانەی دژی پۆتین كە پشتگیری لە ئەسەد دەكات؟ یان وتارە ئاگرینەكانی ناو پەرلەمان كە دەڵێن پێویستە لەسەرمان هاوكاری سورییەكان بكەین؟ من نەخێر."
بە پێچەوانەی ئەو دوو رۆژنامەیەی سەرەوە رۆژنامەی " لۆدڤیگسپۆرگەر كرایزەرتسایتۆنگ" دۆخەكە لە گۆشەیەكی جیاوازەوە دەبینێت و دەڵێت:" ئێستا هیچ بكەرێك لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی نییە كە متمانەی ئەوەی پێ بكرێت كە دەتوانێت دەستپێشخەری بكات بۆ دەستپێكردنی دیالۆگێكی نوێ‌ لەلایەن خۆرهەڵات و خۆرئاوا لە دۆسیەی سوریا و لێكەوتەكانی، ئەنگێلا مێركڵ رزگاری بووە لە هەموو شەهوەتێكی بۆ ئەنجامدانی گەمەی نیشاندانی هێز، ئەو شێوازە لوتبەرزییەی كە ترەمپ و پۆتن وەك بژاردەیەك لە سیاسەتەكانیاندا بەكاریدەهێنن سەرنجی مێركڵ راناكێشن، ئەو لە واشنتۆن و مۆسكۆش بەڕێزەوە پێشوازی لێدەكرێت".
رۆژنامەی " ئۆگسبۆرگەر ئەلگماینە" كۆمێنی خۆی بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەڵمانیا سەبارەت بە قەیرانی سوریا بەمشێوەیە نوسیوە:" حكومەتی ئەڵمانیا لە نێوان هەموو كورسییەكاندا دادەنیشێت و بەلای هەموو هێزەكاندا دەچێت و  راستیە تاڵەكەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردۆغان نمونەی پیاوی ستەمكار و خۆپەرست و بەهێزی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دایە كە بەبێ‌ رەچاوكردنی هیچ شتێك بەرگری لە بەرژوەندییەكانی دەكات، ئەڵمانیا كە دەیەوێت وەك كۆترێك بێت و هاوسەنگی بپارێزێت، هیچ شتێكی دژ بەمە نییە و بەمەش لەبەردەم هەڕەشەی ئەوەدایە كە ببێتە تۆپێك كە هیچ كەسێك بە هەند وەری نەگرێت."
 وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ
سەرچاوە : DW   عەرەبی

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand