تۆماركردنی نۆ گۆڵ لە یەك گێمی یاریدا و لەلایەن یەك یاریزانەوە

Draw Media

2018-08-25 15:32:44



(درەو میدیا):
سەرەڕای ئەوەی یاری تۆپی پێ لە یارییەكانی ئۆڵۆمپی 2018ی ئاسیا كە لە ئیندۆنیزیا بەڕێوەدەچێت گەیشتوەتە قۆناغی یارییە چارەنوسسازەكان، بەڵام خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بۆ كچان یەكلابوەوە و كچە یاریزانی چینی وانگ چانچانی تەمەن 28 ساڵ 11 گۆڵی تۆماركردووە و نۆ گۆڵیی تەنها لە یەك یاریدا تۆماركرد، دوای ئەوەی وەك جێگرەوەی كچە یاریزانێكی هاوڕێی هاتە نێو گۆڕەپانی یارییەوە.
دووشەممەی رابردوو هەڵبژاردەی كچانی چین رووبەڕووی هەڵبژارجەی تاجیكستان بوەوە، چانچان لە خولەكی 56ی یارییەكەدا بەشداریكرد و " هاتریكی هاتریكی" تۆماركرد.
چانچان لەو گێمەدا نۆ گۆڵی تۆماركرد و لەو ژمارەیەش سێ‌ گۆڵی لە كاتی زیادكراوی یارییەكەدا تۆماركرد و یارییەكە بە ئەنجامی 16 گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی چین كۆتایی هات.
هەڵبژاردەی تاجیكستان ئەوە دووەم شكستی لەو شێوەیەیە و هەینی رابردووش بە هەمان ئەنجام بە هەڵبژاردەی كۆریای باكور دۆڕا.
هەڵبژاردەی تاجیكستان لە گروپی " بی " یاری دەكات و هیچ خاڵێكی نییە و تەنها یەك گۆڵی تۆماركردووە و لە دوا یاریی قۆناغی كۆمەڵەكەدا ب ەشەش گۆڵی خاوێن بە هۆنگ كۆنگ دۆڕا، هەڵبژاردەی چینیش نۆی خاڵی كۆكردووەتەوە لە پلەی یەكەمدایە و هەرسێ‌ یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی بردوەتەوە و چانچانی یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیەش  بە تۆماركردنی 11 گۆڵ تا ئێستا گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكەیە.
لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا هەڵبژاردەی چین رووبەڕووی هەڵبژاردەی تایلاند دەبێتەوە و چانچان بە جیاوازی شەش گۆڵ لە پێش هاوڕێكەی " زاو رۆنگ" و كچە یاریزانی كۆریای باشوور " لی هیون یۆنگ" ەوەیە.
سەرچاوە: بی بی سی 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand