یانەیەك 18 یاریزانی بۆ كڕینی 10 بزن دەفرۆشێت

Draw Media

2018-08-18 21:30:04



(درەو میدیا):
یانەیەكی تۆپی پێی توركیا لە هەنگاوێكی  سەرنجڕاكێشدا 18ی یاریزانی تیپی لاوانی بۆ كڕینی 10 سەر بزن دەفرۆشێت.
تۆڕی " سی ئێن ئێن تورك" رایگەیاند یانەی " گوڵسپۆر" كە لە شاری ئەسپارتەی باشووری خۆرئاوای توركیایە ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ پەیداكردنی سەرچاوەیەكی بودجەی جێگیر بۆ خزمەتكردنی یانەكە.
كینان پۆیۆكلیبلیپ، سەرۆكی ئەو یانەیەی كە ساڵی 1954 دامەزرێنراوە رایگەیاند بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی داراییەوە ناچاربوون یاریزانەكان بفرۆشن و ئاماژەیبەوەشدا قەیرانەكەیان زیاتر بووە بەهۆی نەبوونی پشتیوانی حكومیی بۆ ئەو یانانەی كە لە خولە نزمەكاندا بەشدارن وەك یانەی گۆڵسپۆر.
بە گوێرەی سایتی " زە هیراڵد" ئەو یانەیە بە فرۆشتنی 18 یاریزان بڕی 15 هەزار لیرەی توركی " 2600 دۆلاری ئەمریكی" دەستكەوتووە و ئێستا تیپەكە پلان هەیە كە لە فرۆشتنی شیری بزنەكانی بۆ پڕكردنەوەی خەرجییەكانی یانەكە 5 هەزار لیرەی دەستبكەوێت.
سەرۆكی یانەكەش جەختیكردەوە لەسەر بایەخی ئەو پلانە و رایگەیاند رۆڵی دەبێت لە دابینكردنی پارە كە دەكرێت لە تیپی منداڵانی یانەكەدا خەرجبكرێت.


سەرچاوە: سكای نیوز عەرەبیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand