لەسەر ئەردۆغان، سەرۆكی جەهەپە بە 75 هەزار دۆلار غەرامەكرا

Draw Media

2018-07-18 20:54:29



(درەو میدیا):
بە تۆمەتی تەشهیركردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، دادگایەكی ئەو وڵاتە سزای غەرامەكردنی بە بڕی 75 هەزار دۆلار بەسەر كەمال كلیچدارئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە"ی ئۆپۆزسیۆندا سەپاند.
كلیچدارئۆغڵۆ، سەرۆكی توركیا و ئەندامانی خێزانەكەی تۆمەتباركردبوو بە حەواڵكردنی پارە بۆ " دوورگەی مان" كە ناوەندێكی دارایی سەر بە بەریتانیا و بەوە وەسفدەكرێت كە پەناگەیەكە بۆ خۆدزینەوە لە باج.
بەڵام ئەردۆغان لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئەو تۆمەتەی سەرۆكی جەهەپەی رەتكردەوە و رایگەیاند خێزانەكەی " یەك قرشی رەوانەی دەرەوە نەكردووە".
ئەردۆغان كە سێ هەفتە لەمەوبەر بە دەسەڵاتێكی زۆرەوە پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت، ئەو كات بەڵێنیدا سكالا لەسەر كلیچدارئۆغڵو تۆماربكات وتی " باجەكەی دەدات".
ئەم بڕە پارەیەكی كە وەك غەرامە بەسەر كلیچدارئۆغڵودا سەپێندراوە تا ئێستا لە شەڕی دادگایی ئەودا بەرامبەر ئەردۆغان گەورەترین بڕی غەرامەیە.
سەرچاوە: بی سی سی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand