شیوعی و زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكرات "هاوپەیمانی كوردستانی" پێكدەهێنن

Draw Media

2024-03-14 08:27:52




درەو:
شیوعی و زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكرات "هاوپەیمانی كوردستانی" پێكدەهێنن و محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە دەبێت.
لە ئێستادا حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەدان بۆ درووستكردنی هاوپەیمانێتییەك بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەو سێ حزبە رازی بوون بەیەكەوە هاوپەیمانێتییەك پێكبهێنن بەناوی ( هاوپەیمانی كوردستانی) و سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەش محەمەد حاجی مەحمود دەبێت.
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو:
•    پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی پێشوو هاوپەیمانێتیەكی پێكهێنا لە نێوان (سۆسیالیست و پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتی نەتەوەیی) بەناوی لیستی سەردەم بەشداربوون تیایدا (15 هەزارو 434) دەنگی بەدەستهێنا، عەبدوڵای حاجی مەحمود بووە پەرلەمانتاری كوردستان دواتر عەبدوڵا حاجی مەحمود بووە وەزیری شەهیدان و باپیر كامەلا بووە پەرلەمانتار.
•    حزبی شیوعی كوردستان بەناوی لیستی ئازادی بەشداربوو (8 هەزارو 63) دەنگی بەدەستهێنا و كورسیەكی پەرلەمانی مسۆگەركرد بۆ (د. محێدین حەسەن)
ئەوان تەركیزیان لەسەر ئەوەیە پێكەوە بەو هاوپەیمانێتیە بتوانن دوو كورسی بەدەستبهێنن، كورسیەك لە سلێمانی بۆ پارتی سۆسیال دیموكرات و كورسیەك لە هەولێر بۆ حزبی شیوعی.
ئەمڕۆ 14/3/2024 دواوادەیە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand