(3 ملیۆن و 789 هەزار) كەس مافی دەنگدانیان هەیە

Draw Media

2024-03-06 11:44:10



درەو:
لەكۆی (3ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس كە مافی #دەنگدانیان هەیە، (2 ملیۆن و 784 هەزارو 303) كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە بەرێژەی (73%)، زیاتر لە (ملیۆنێك و 5 هەزارو 102) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بەرێژەی (27%) واتا هەر لەسەرەتاوە (27%)ی هاوڵاتیان بایكۆتی #هەڵبژاردن دەكەن و بەشداری ناكەن، لە نێوان خولی پێنجەم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (704) هەزار كەس زیادی كردووەو مافی دەنگدانیان دەبێت.
#سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند:
• ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (3ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس
• ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە: (2 ملیۆن و 784 هەزارو 303)كەس بەرێژەی (73%)
• ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە (بەشداریناكەن): (ملیۆنێك و 5 هەزارو 102) كەس (27%)
•لەماوەی (15) رۆژ رابردوو تا ئێستا (434) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەركرتووەتەوە، واتا لە 2/2/2024دا (2 ملیۆن و 350) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتبووەوە، بەڵام لە 5/3/2024 دا (2 ملیۆن و 784) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
• لە دایكبوانی 2006 مافی دەنگدانیان هەیە: 150 هەزار كەس

• بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 2018 مافی دەنگدانیان هەبوو: 3 ملیۆن و 85 هەزار كەس

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand