هەڵمەتی هەڵبژاردن مانگێك دەخایەنێت

Draw Media

2024-03-04 08:48:58



درەو:
هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان مانگێك دەخایەنێت، هەرێمی كوردستان دەكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن (سلێمانی 38 كورسی، هەولێر 34 كورسی، دهۆك 25 كورسی، هەڵەبجە 3 كورسی)
🔹هێمان تەحسین, بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێكخراو و لایەنە سیاسییەكان, لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند: لە(١٢)ی ئەم مانگەوە, دەستدەكرێت بە تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, بانگەشەی هەڵبژاردنیش مانگێك دەخایەنێت.
🔹 بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن, كە بۆ كوردسات نیوز قسەیكردووە, ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێكردووە، هەڵبژاردنیش بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبێت.
🔹هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەكرێت, بازنەكانیش بەپێی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاكان دیاری دەكرێن, جیاكردنەوەی دەنگەكانیش هاوشێوەی عێراق دەبێت بەم شێوەیە:
•    هەولێر: 34 كورسی
•    سلێمانی: 38 كورسی
•    دهۆك: 25 كورسی
•    هەڵەبجە: 3 كورسی
🔹 (٦٠٠)هەزار كارتی دەنگدان رەوانەی بنكەكانی دەنگدان, لە شارەكانی هەرێم كراوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی دیاریكردووە بۆ رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand