( ملیۆنێك و 440 هەزار) كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

Draw Media

2024-02-19 18:10:31



درەو:
لەكۆی (3ملیۆن و 789 هەزار) كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە، (2 ملیۆن و 350 هەزار) كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە بەرێژەی (62%)، زیاتر لە (ملیۆنێك و 439) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بەرێژەی (38%) واتا هەر لەسەرەتاوە (38%)ی هاوڵاتیان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن و بەشداری ناكەن، لە نێوان خولی پێنجەم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (704) هەزار كەس زیادی كردووەو مافی دەنگدانیان دەبێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی تازەكردنەوە و تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە كوردسات نیوزی  راگەیاند: بۆ هەڵًبژاردنی پەرلەمانی كوردستان:
•    ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: 3 ملیۆن و 789 هەزار كەس
•    ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە: 2 ملیۆن و 350 هەزار كەس بەرێژەی (62%)
•    ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە (بەشداریناكەن): ملیۆنێك و 439 هەزار كەس (38%)
•    لە دایكبوانی 2006 مافی دەنگدانیان هەیە: 150 هەزار كەس

•    بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 2018 مافی دەنگدانیان هەبوو: 3 ملیۆن و 85 هەزار كەس

•    بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەم 2024 مافی دەنگدانیان هەیە: 3 ملیۆن و 789 هەزار كەس

•    ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە 2018 بۆ 2024: 704 هەزار كەس

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand