ڕاپۆرتەکان

2023-12-26 08:00:56



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* بەردەکانت گورچیلەی تریان دروست کردوە. - ڕاپۆرتی ئەشیعە-
* ئەوەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی ڕاگرتووە داری ماسیحەیە. -ڕاپۆرتی یو ئێن دی پی -
* تەنیا کورد توانیوێتی وەکو ئێمە لەگەڵ حەیواندا بژی. - ڕاپۆرتی هاوبەشی تەڕەزان و ماوکلی -
* هۆکاری مردن ئەڵقەکەی پەنجەیەتی، فیشەکەکە شوێنی خەتەری نەگرتووە… بەر دڵی کەوتووە. - ڕاپۆرتی طوب عەدلی -
* ئەمساڵیش باشترین بەرهەمی نیشتیمانیمان سەرمایەداری نیشتیمانییە. -ڕاپۆرتی وەزارەتی نەخشەکێشان -
* تێپی ئاوی و شەڕی ناوخۆی کورد سەرەکەیان بە کەس نادۆزرێتەوە. - ڕاپۆرتی کۆلیژی مێژووی زانکۆی هارڤارد -
* پڕۆژە بۆ سلێمانی وەکو سمت وایە بۆ پیاو، زەرور نییە. - ڕاپۆرتی نووسینگەی سەرۆکایەتی-
* خولگەکەمان دۆزییەوە…. ئەستێرەکانی هەرێم بەدەوری مەسئولەکاندا ئەخولێنەوە. - ڕاپۆرتی ناسا-
* خۆشبەختانە دواجار توانیمان بەفراو لە داقوق ببینین، خوشکێکی موحەجەبە بوو کیایەکی لێ دەخوڕی. - ڕاپۆرتی کەشناسی -
* واقیعیەت لەم سەردەمە پۆپۆلیستییەدا ناژی، ئەها کیسینجەریش مرد. - ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی-
* ئەم خەمۆکییە دەمێکە بەدەست تۆوە دەناڵێنێ. - ڕاپۆرتی لیجنەی پزیشکی -

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand