ئێران هەوڵدەدات 300 ملیۆن یۆرۆ لە ئەڵمانیاوە بهێنێتەوە

Draw Media

2018-07-09 11:41:39



رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیی رایگەیاند دەسەڵاتدارانی بەرلین لە داواكارییەكی ئێران دەكۆڵنەوە، كە تایبەت بە راكێشانی 300 ملیۆن یۆرۆ لە بانكەكانی ئەڵمانیاوە بۆ ئێران.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، ئێران دەستەی چاودێری دارایی ئەڵمانیای ئاگاداركردوەتەوە كە پێویستی بە پارە هەیە بۆ ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی كە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن و ناتوانن كارتی دڵنیایی متمانەپێكراو بەدەستبهێنن.
بەوتەی رۆژنامەكە ئێستا بەرپرسانی باڵای راوێژكاری ئەڵمانیا و وەزارەتی دەرەوە و دارایی ئەو داواكارییەی ئێران تاوتوێدەكەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش رایگەیاند بانكی ناوەندیی ئەڵمانیا " بۆندس بانك" ئامادە نییە بەهۆی یاسا نهێنییەكانی بانكەوە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو پرسە بدات.

سەرجاوە: dw

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand