فەرقەکان

2023-12-13 08:04:51



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* ئیمارات و کەرکوک: ئیمارات هەنگوینی بۆ هەناردە ئەکرێ، کەرکوک عەرەب.  
* بەڵغەم و خەفەت: بەڵغەم ئەتوانی قووتی بدەیت، خەفەت وا نییە.   
* گەرمیان و زمانی کوردی: گەرمیان لە زەمانی صەدامدا ئەنفال کرا، زمانی کوردی لە ڕاگەیاندنەکاندا. 
* نزار قەبانی و دکتۆر باجگر: شیعرەکانی نزار قەبانی ناتوانی بیانکەی بە نوکتە.   
* سمت و جامی سەیارە: جامی سەیارە درزی تیا بێ خراپە.
* کەشناسی و حوکمەت: کەشناسی پێشبینییەکانی غەڵەتن، حوکمەت سیاسەتەکانی.  
* میللەت و سەیارە: لێخوڕینیی میللەت ئیجازەی سایەقی ناوێ.  
* مناڵ و وەزارەتی دارایی: مناڵ جەدۆلی زەڕبی لەبەر نییە، وەزارەتی دارایی جەدۆلی مەعاش.   
* جل وعیلاقات: جل ئەوەی سەرەوەی حسابە، عیلاقات ئەوەی ژێرەوە. 
* هەڵپەڕکێ و پاییز: فەرقیان نییە، هەردووکیان بە وشکی ناخۆشن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand