ئاگاداری تەندروستیی گورچیلەتان بن 

2023-12-11 07:02:17



د. شیركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- ئەم نیوە دێڕە شیعرە تەواو کە: تی شێرت بەسەر شەرواڵەوە
+ کورد سیتی بەعەگاڵەوە
 **
* ئەی جەماوەری بەشەرفی کوردستان …. خەجاڵەتم.
*
ئەنجامی یارییەکەی ئەمساڵ: 
خەبات سفر x سیاسەت ٣
**
- حکومەت بە چی چاک بکەین ؟ 
+ کتێب ئەفەرموێ بە زنجیرو قفڵ
**
ـ هەرێم چ پەندێکت بیر ئەخاتەوە؟ 
+ کەری بێ خاوەن هەموو کەس سواری ئەبێ.
*
* ئەو ژنەی کە بزانێ گۆرەوی مێردەکەی لە کوێدایە مەحاڵە کورد بێ.
**
- دابەشکاریی ئەرکەکان: قوڕمساغی بۆ ئێوە، خەفەت و کەئابەکەش بۆ ئێمە.
**
*  پەساپۆرتی هەر بزنسمانێکی خۆمان تەماشەکەی لانی کەم ڤیزایەکی تایلەندی پێوەیە. 
**
* تەلەفزیۆنی سمارت ئەوەیە کە گەیشتە هەواڵی مووچە ئۆتۆماتیکییەن بکوژێتەوە.
**
* ڕەفتارم وەک ڕەفتاری دەسەڵاتە، ئەعصابم ئەعصابی ئۆپۆزیسیۆن.
*
* مەسئولەکانمان ئەگەر فیرعەون بونایە، حەوت زەمان بوو ئەهرامەکانیان کردبوو بە شوقە.  
**
* وەزارەتی تەندروستی: تکا لە هاوڵاتییان دەکەین ئاگاداری تەندروستیی گورچیلەیان بن، چونکە مانگێکیتر مەجبور ئەبن بیفرۆشن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand