ڕەحمەت لە قەبری مردووت

2023-12-08 10:22:07



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

جوانە ئێستا و ڕابوردووت         بۆیە كەتوینەنە دووت
توخوا قەت خەفەت مەخۆ          بۆ خەباتی بابردووت
          ڕەحمەت لە قەبری مردووت
لە دزڵییەوە تا خواكورک           شێت بوین بۆ درۆنی تورك
نە كۆڵنج ماوە نە برك              مەگەر لەلای كەلـلە پووت
          ڕەحمەت لە قەبری مردووت
سوێندم بە موسای كەلیم            لە عێراق و لە ئیقلیم
ناحەزت كرد بە فلیم               حاڵی بە قەرەبرووت  
           ڕەحمەت لە قەبری مردووت
هۆ بسماركەكەی  سەردەم        تڕێنی ڕۆم و عەجەم
نازانم چۆن وسفت كەم           سنوورت گەیاندە كوت
           ڕەحمەت لە قەبری مردووت
گۆشت كیلۆی بە هەزارە        وڵات میترۆ و قیتارە
ئەمساڵ خۆشتر لە پارە          قەشمەرییت دێ بە طاغوت
         ڕەحمەت لە قەبری مردووت
خاوەنی غاز و نەوتی          خوای قەرز و پاشەكەوتی
لە بیست و یەكدا خەوتی       ئەی قوماربازی نابووت
       ڕەحمەت لە قەبری مردووت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand