سێڵفییات

2023-12-04 06:48:08



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* سێڵفی ھەزارەو یەکێکی بەکارە.
* لە سێڵفی وایە ھەموو شوێنێ ئینیستایە.
* نە پێڵاوی تەنگ، نە سێڵفی لای ئاسایشەوە.
* لە سێڵفییان پرسی بۆ وا جوان دەرچوویت ؟ وتی فۆتۆشۆپەکەم مەردە.
* سێڵفی ئەگەر سێڵفی بێ لە خۆپیشاندانیشدا عەرز ئەدرێ.
* یارۆ ڕەسمی نەبوو بۆ تەسکەرە، ئەیانگو سێلفییەکتمان بۆ بنێرە.
* سێڵفی بەر ئاوێنە قنگ رسوا ئەکا.
* ئەو سێلفییەی تۆ گرتوتە، سکرین شۆتەکەی لە گەلەرییەکەی مندایە.
* تا ئێوارە سێڵفی بگریت، بە ڤیدیۆ کلیپێک پێشت ئەدەمەوە.
* سێڵفییەک نەتوانی بۆ یاری بنێری ھەر بۆ دیلیتکردن باشە.
* نەدی و بدی سێڵفییەکی گرت، لەباتی مەمکی لووتی زووم کرد.
* یاپراخ کە چووە ناو سێڵفییەوە بە کەباب ئەڵێ شفتە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand