کوردستان جیهانی تەریب

2023-11-27 06:23:27



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

کوردستان جیهانی تەریب 
شانۆی ڕووداوگەلی عەجیب
ڕاوچی محامیی کەروێشکە
فەیلەسوفەکەی بێ مێشکە
سوارەی زیاترە لە پیادە
سێ بەشیی مەسئولی زیادە
درەخت دەنگ بە تەور ئەدات 
جاش پێشمەرگە خەڵات ئەکات
سەوڵێکی بەبێ بەلەمە
 دکتۆری شەریک مەتعەمە
تێکەڵاون دزو قازی
ئیعتیادی بیت حەتمەن شازی
وەرزشکارەکەی ورگنە
دۆست خەتەرتر لەدوژمنە
خوێندکار حازر، مودیر غایب
جلخوار بۆتە جەمیل صائیب
ڕێوی؛ شەریف، بە ئیمانە
تێکۆشەری پەشیمانە
نەوتی هەیەو سەرمایەتی
خواخوای ڕەحمی بەغایەتی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand