حەلبو.. سی

2023-11-25 09:51:54



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* هەموو كەس ئەیزانی براوەی شەڕەكەی حەماس و ئیسرائیل ڕوسیایە.
* بەحسابی هەواڵەكان بێ شوكور گەورەترین موشكیلەی عێراق حەلبو.. سی.
* سڕت لای حكومەت بدركێنە، چونكە گوێ ناگرێ، تا بزانێ چیت وتوە.
* ئیشتیهای كورد كارێكی كردوە قاز حەسودی بە كیسەڵ بەرێت. 
* مەسئولەكەمان لە بێژەری تەلەفزیۆن ئەچێ، هەواڵە ناخۆشەكانیشمان بە پێكەنینەوە پێ ڕائەگەیەنێت.
* ئافرەتی ئێستا ئازای بەدەنی صەناعی یە كەچی پیاوێكی ئەوێ هەقیقی بێت.
* هەتا دوێنێ گومانم وابوو موشكیلەكانی هەرێم حەل نابن، بەڵام ئێستا موتەئەكیدم.
* گەورەترین خاڵی هاوبەشی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە هەردوكیان تەقەی سەریان دێ.
* ژن بەوە شێخی نامێنێ کە بە پێڵاوەو بچیتە سەر فەرشەكە، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بە باسی قیتارەكە.
* وەزعی ئابوریمان غەزەیەو ئێمەش مەلیكی بەحرەین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand