كێ موشكیلەكان چۆن حەل ئەكات؟

2023-11-20 08:32:49



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

مەلا بە خوتبەو وەعز
مناڵی جاران بەعز
كاك ئەردۆغان بە درۆن
ئافرەت ئەچێ بۆ ساڵۆن
گەنج سەری خۆی هەڵ ئەگرێ
بایدن ئسطول ئەنێرێ
پیاو چاک بە خێرو زەكات
یو ئێن مەحكومی ئەكات
حیزبی سەوری بە تفەنگ
پۆتین بە ئیعلانی جەنگ
مرور مەخروط دائەنێ
بێعار هەر پێ ئەكەنێ
تۆراو ئەبێ بە پارتی
حەكەم فیكەی پەنارتی
هەولێر بە دیسكۆو شوقە
ترامپ سزاو ئابڵوقە
سلێمانی بە كۆنسێرت
ماڵپەڕ موقابەلەی شێت
حیزب بڕیاری هەڵە
حوكمەت ئەیكات بە عوتڵە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand