ئافەرین...وەرە

2023-11-18 07:41:22



د.  شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* ئافەرین زەمانە، وەرە وامان لێ بێت بڵێین پارە موهیمترە لە سومعە!
* ئافەرین حەلبوسی وەرە ئەوەندە خوێڕی بیت مشعان جبوری لەسەر تەلەفزیۆن باست بكات!
* ئافەرین حوكمەت، وەرە ئەڵاوەیسییەكمان بۆ بڵێ قەیناكە قیتارمان ناوێ !
* ئافەرین عەرەب، وەرە ئەوەندە زاڵم بیت لە داخی تۆ ڕەحممان بۆ ئیسرائیل بجوڵێ!
* ئافەرین فایەق زیدان، دوو ڕۆژ وەرە كوردستان
* ئافەرین گوزەری ئاسنگەران وەرە یەك ئاسنگەرت تیا نەبێ!
* ئافەرین غەزاوی وەرە بەم ئاگر بارانەش تاقەتی مناڵ دروستكردنت هەبێ!
* ئافەرین گەڕەكی سەردەمی مناڵی، وەرە زەلامی تیا نەناسی!
* ئافەرین بزنسمانی كورد، وەرە شوقە بگەیەنیتە ئەولای كەرتڕێنەكە!
* ئافەرین كڵاوی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، وەرە كەس گووت پێ نەپێوێ !

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand