هەرێم لە زمانی پیشەوەرانەوە

2023-11-13 06:31:17



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* خەیات: كلیلی بەرژەوەندییەكانی خۆی خستۆتە گیرفانی چاكەتی زەلامێكی ترەوە.
* دەرمانساز: هەموو موشكیلەكانی بە كۆندۆمێك حەل ئەبون.
* پۆلص: هیچ عەیبی نییە ئەگەر شەوی نیو قاپ لەم عەرەقەی بۆ بخۆیتەوە.
* دوكانی عەلوە: بەعەكسی تەماتەكەی ئێمەوەیە، ژێرەوەی لە سەرەوەی باشترە.
* مامۆستای فەلسەفە: وەكو شعور وایە، هەبێ عەزابەو نەبێ موشكیلەیە.
* مرور: عیلاجەكەی هەر ئەوەیە بیمرێنین و لەسەر عەینی ڕەقەم هەرێمێكی تر هاوردە بكەین.
* شوانە: دەستی شكاوم بۆ شاخەكانی.
* ئەندازیاری ئای تی: لە زیرەكی دەستكرد خەتەرترە، ڕەنگە قڕمان تێ خات.
* وەستای موەلیدە: خۆی ئەوەندە كۆنە بە هەندل ئیش ئەكا كەچی ئەیانەوێ بیكەن بە ئۆتۆماتیكی.
* پسپۆڕی فۆلكلۆر: مەمكی بەقەد هەڵماتێكەو ئەشچێتە ڕەشبەڵەكەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand