باشییەکانی خراپ

2023-11-08 06:55:36



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

+ بەڕەئی جەنابت ئینسان ئەگەر ئەخلاقی فازیڵ بێ...
- ئەخلاقی چی بێ ؟
+ فازیڵ بێ فازیڵ .
- ئێ؟
+ بەشارەتی ئەوەی پێ ئەدرێ کە لەسەدا سەد ئاسۆی قومری یە، عەفوو ئاسۆی ڕوونە ؟
- نەخێر خزم گیان ھیچ گەرەنتییەک نییە.
+ دەوەڵا ئەوە خراپە... بەداخەوە.
- نا تکایە وامەڵێ چونکێکونێ خراپ نیعمەتە لەم عەسرەدا 
+ نموونەت لایە؟
- ھەتا حەزکەی. مەسەلەن مەنسولی خراپ چی لە وڵات ئەکات؟
+ زەردو زەعیف.
- ڕەحمەت لە تۆ بەملاوە.. مەملەکەتی زەردو زەعیف لەشکرەکەی چۆنە ؟
+ دەستت ماچ ئەکا. شکور باشەو باشی ئێوەش لە یەزدانی مەزن داواکارە.
- مەیکە بە فشقیات... تاقەتی ھێرش و پەلامارو ئازادکردنەوەو ئەمانەی ھەیە ؟
+ ئەوە بە جدیتە ؟ بە کام نەسریەو سیلاح و تەدریبە ئوستاز؟
- یەعنی شەڕو مەڕی پێ ھین ناکرێ.
+ بۆ مەڕەکە دڵنیا نیم، بەس ئەکیدم زۆر لاشەڕە.
- کەواتە ئاشتی و ئاسایش مسۆگەرن. ئەھا حاکم و حوکمەتی خراپ چەند باشە؟!
+ عەیب نەبێ زۆرت پێیەو کەمی دەرئەخەی. لای تۆم خۆش.
- ئۆغر بێ!
+ ئەچم بۆ ئەو نوسینگەی حەواڵەیە.
- پارە حەواڵە ئەکەی بۆ ھاوسەرێکی سەرکاغەز؟
+ ئم.
- تا بە عەقدی نیکاحی گاڵتەقینە کوڕەکەت ڕاکێشێ بۆ ھەندەران 
- ناچارم چی بکەم، قاچاخچییەکە ئەڵێ فریای ئەم وەجبەیە ناکەوێ. وەجبەی داھاتووش ئەکەوێتە زستانەوە، دڵم نایە. 
+ ئەمانەی فەرمووتن، نوسینگەو عەقدو وەجبەوان و تەڕەماش و تەڕەساز ھەموویان چین ؟
- وەزیفەن ... ھەلی کارن.
+ کێ خوڵقاندونی ؟
- زروفی خراپ.
+ چاوت لێیە خراپ چەند باشە؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand