کێ هەقە چ گۆرانییەک بڵێ؟

2023-11-06 07:03:47



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

١- پرسگەی زانکۆی سۆربۆن: 
پەچەکەت لادە پەچەت لادە
٢- مەحمود عەباس بە ئیسرائیل:
بشمکوژی مەممونم 
من عاشقی زەبونم
٣- مفەوەزی توندوتیژی خێزان:
بۆ تۆرت کرد بۆ تۆرای 
دوو قسەم بۆ بکە کێ لێی دای؟
٤- موعتەمیدی ئاسایش:
خۆزگەم بەو کەسه‌ی دراوسێتانە
بە شەوو بەڕۆژ ئاگای لێتانە
٥- خۆبەخشی نەخۆشخانەی شار: 
من و قەلە ڕەش کردمانە گرەو
بەختی من ڕەشتر یان سەرباڵی ئەو
٦- ئەفسەرێک کە پلەکەی بەرز ناکەنەوە:
ئەستێرەی ئاسمان هەمووی تەواوە
ئەستێرەکەی من لە گەل جێ ماوە
٧- بەڕێوەبەری کەشناسی:
ئەی هەورەکە دایڕێژە سەری تشرینە
وادەی پەڵەو ناشتنی تەرمی هاوینە
٨- کەریم بن زیما:
خودایە ئەم پەتایە چی بو بۆ وڵات
مزگەوتەکان لۆ وایان لێ هات؟
٩- هەرێم بۆ بەغدا:
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
دەبڕۆ بەو لەعنەتە بی کە خوا کردی لە شەیتان 
١٠- مەسئولێک کە ئەیەوێ تەحلیلی وەزعەکە بکات:
هەرچەند ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم 
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم
١١- وەزارەتی دارایی کە وەختی مەعاش نزیک ئەبێتەوە:
دیسان باری خەم نیشتوە لە لێوم
بەزەییەکت بێ بە دڵەی پەشێوم

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand