قابیلە هابیل بێ؟

2023-11-01 06:48:33



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* لە غەزە ئەگەر بە کەسێک  بڵێی ماڵ وێران، سوکایەتی نییە، وەسفی حاڵە.
* موختەصەرو موفید تەنیا هەر بۆ جلی ئافرەت ڕاستە.
* وەزعێکیان هێناوەتە پێش، هەر یەکەمان خراپترین ڤێرژنی خۆیەتی.
* لە سیستمی کۆمۆنیزمدا پارە بۆ هەرکەس بەپێی پێداویستییەتی، لە سیستمە عێراقییەکەدا بۆ هەر کەس بەپێی سەگ و سەگبابییەتی.
* نازانم ئیسرائیل بۆ وا ئەکات، قابیلە هابیل بێ؟
* ئەوەندە درۆیان کردوە، ئەمجارە کە بەغدا پارەکەی نەنارد مەگەر بڵێین فەقیرانە حاسیبەکەیان پیلەکەی سکوت بووە.
* جەبری سیاسی؛
ژمارەی پۆلیسە عەرەبەکانی کەرکوک تەقسیم ژمارەی پۆلیسە کوردەکان= بوجەی بلەو بارزان تەقسیم بوجەی پارێزگای هەڵەبجە.
* هونەرمەند حەمەی نێرگز گۆرانییەکی هەیە (نازانم چی بکەم، خوایە من چی بکەم؟) هەقە هەموو وەزیرێک دەرخی بێت.
* لە دکتۆرێکی پێستم پرسی تیراوێ چییە ؟ وتی وەکو یادی سلێمانی وایە ساڵی یەک دوو ڕۆژ هەڵ ئەداتەوەو خۆی چاک ئەبێ.
* ڕاستە ئەم مەسئولانە هیچیان پێ نییە، بەڵام ئەشهەدو بیللا بۆینباخەکانیان گاڵتەیان پێ ناکرێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand