خۆشیشەو زەروریشە

2023-10-30 13:02:28



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

+ چی تر ئەفەرموێ ئەو کتێبەی وتت؟
- قوربان عەرزت ئەکا ئەڵێ ئەگەر حەزرەتی عوسمان جەیشەکەی مەشغوڵ بکردایە بە غەزاو شەڕو فتوحاتەوە قەت قەت وای بەسەر نەئەهات. 
+ ئەی تەبعەن. کورد لە خۆڕایی نەیوتوە شەڕ لە بەتاڵی باشترە. لە زەمانی خەلیفەی چوارەمدا غەزاو شت نەما. هێشتا دامەو نۆڕسکێنیش دانەهاتبوو، لەبەر ئەوە هیچ نەمابوو خەڵکەکە خۆیانی پێوە خەریک بکەن غەیرەز ئینقیلاب. 
- جا ئەگەر وابێ کەواتە ئەم فەرتەنەیەی غەزە خێری پێوەیە
+ بۆ سیلاح فرۆشەکان بەڵێ
- بەگم هەر ئەوان نا 
+ بیرم نەبوو ڕاست ئەکەی بۆ ئیعلامیش
- هەروابێتەوە بۆ نادی و نێرگەلەخانەکانیش.
+ زۆر قووڵی مەکەرەوە ئەگینا ئەگاتە هۆڵی شەکراوخواردنەوەش
- شەکراوخواردنەوە بۆ؟
+ چونکێکم ترس و خۆفی شەڕ بن کلکی غەریزەکانی ئینسان ئەجوڵێنێ 
- ههههە بەینی خۆمان بێ جوڵەش خۆشە، بەتایبەت هی قوات
+ نەک هەر خۆش کوڕم، بەڵکو زەروریشە. ئەها جاران کە جوڵەمان هەبوو کەس نەیئەوێرا بە کورد بڵێ پێت خوار داناوە؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand