کلک و ملک 

2023-10-26 10:17:36



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

هەرچەندە لە زمانی تەیرو تیور تێ ناگەم، بەڵام چۆن ئەزانم ڕۆناڵدۆ لەبەر پارە چۆتە نادییەکەی سعودیەوە ئاواش موتەئەکیدم کۆترو چۆلەکەو ئەمانە لە بەینی خۆیاندا قاقا بە ئەقڵی کاک طاوس پێ ئەکەنن. ئەو گەوجە هاتووە کلکێکی زەبەلاح و پڕ مەسرەفی کردوە بە کوڵکی خۆیەوە کە نە ئەتوانێ مێشێکی لێ دوور بخاتەوە، نە پێی ئەدات لە شەقەی باڵ، نە لە دەعباو مەعبا ئەیپارێزێ نە هیچ. هەموو موهیمییەکەی ئەوەیە کە گوڵگوڵییەو لەوانەیە خوشکە طاوسێک بەدڵی بێت و هەقی ئەوە دڵێکی سووری بۆ بنێرێ. تەلەبەکانی خۆجە داروین ئەڵێن ئەمە نە پێشکەوتنی بایۆلۆجییەو نە تەڕەماش. بە عەکسەوە خزمەتکردنی کلکی لەو نەوعە ئەرکێکی قورسەو بوجەی پڕۆژەکانی تر حەپەلوش ئەکات بۆخۆی، فەلەبەر ئەوەیە توانای فڕین و خوێندن و تەنانەت دەنوکگرتنیشی نییەو ساڵ بەساڵ نفوسی کەم ئەکات. تەیری ئاقڵ پێویستە بوجەی سیادی سەرف بکات بۆ زەروریاتی خەڵک و مەکتەبی شەمامک نەک لە کلک و ملک و دیبەیتات و موناسەبات و موساطەحات و موجامەلات و موئامەرات و خەدەمات و قەنەوات و مۆزو پۆزدا خەساری بکات لە کاتێکدا کە هاووڵاتی غەمگینە، ئیسعاف بێ بەنزینە، ترافیک پڕ لە سواڵکەرەو کوپ ڕەش داگیرساوە وەک قەرەو گەنج کۆمپلێت بەتەمای کۆچ و سەفەرە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand