دروشمەکانی ئەمڕۆ

2023-10-12 08:44:58



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

ماست و پەنیری کیری
دیسان دیبەیتی مێری
غەزەو حەماس و جیهاد
دۆلار فڕی لە بەغداد
هیتلەر، ستالین، پۆڵ پۆت
با بەردەوام بێ بایکۆت
لوقم، مەسکەت، لەبزینە
ئیسعافمان بێ بەنزینە
نەوتەکەو گومرگ و غاز
تەڕنابن مراوی و قاز
مەلامان بێ مەندیلە
خەتا خەتای قەندیلە
کۆپەرنیکس و گالیلۆ
مادام ناڕازییت بڕۆ
خەبات تڕی بن گۆمە
مەعاش هات هاتی ڕۆمە
دوعا و تەلیسم و نوشتە
تورکیان کرد بە فریشتە
ئاغای شاڵ گرێ گرێ
بێ عەرەب بازاڕ ئەمرێ
ڕۆسۆ و ئادۆرنۆ و هۆبز
کێ ساحێب ماڵەو کێ دز؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand