شیعرە کوردییەکەی سەعدی

2023-10-10 08:19:17



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

گشتمان سواڵکەری قاپیی خۆتانین 
چاوەڕێی لوتف و مەرحەمەتتانین 
هەوێمان ناوێ و ڕەئمان زیادەیە 
چۆن بانگمان بکەن بەڵێ قوربانین   
دەریشمان بکەن یەکسەر دێینەوە  
ڕێگاو عیلاجی دیکە نازانین 
سەد ساڵ بەڵێنتان گەر نەبەنە سەر  
هیچ گوێی مەدەنێ، چونکە حەیوانین  
نۆکەرانی تر پاڵەو مسکێن بن 
ئێمە قەشمەریی ئیعلامەکانین 
ئێوە بڵێن چی کە وەزعمان وایە؟ 
لە ئەزەلەوە خۆمان کاڵفامین  
قەرار قۆڕیش بێ، توخوا هەر بیدەن  
چەپڵەی قایمی ناو قاعەکانین  
بێستانڕنێکی دڵسۆزو ماندوون  
ئێمەی کاڵەکخۆر زۆر بێ ویژانین 
ئەوەی کە دوێنێ سووڕمان بۆ دەدا 
ئەمڕۆ بە کوللی لێی پەشیمانین  
دوو گای دۆڵێکن خووتان بۆ جیایە ؟ 
یان فەرقتان نی یە و ئێمە نایزانین؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand