سادەکان

2023-10-08 09:33:44



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* برنج و شلەی سادە= بێ گۆشت و بێ موقەبیلات
* کۆبوونەوەی سادە= تایبەتە بە باسی پەیڕەو و پڕۆگرام
* قەسفی سادە= درۆنەکە تەنیا دوو کەسی کوشتوە
* حیزبی سادە= لە موناسەبەتا سەرۆکەکەی ئەخەنە ڕیزی چوارەم
* دانیشتنی سادە= قاپێ عەرەق و نۆکاوێک لە قەراخ جادەکە
* مەسئولی سادە= تەنیا هەر سەیارەکەی خۆی درعە
* حکومەتی سادە= نازانێ کەی بەغدا پارەکە ئەنێرێ
* ئابووریی سادە= گەنم بە ترێ، نەوت بە مەعاش
* ڕوخساری سادە= گوپی بێ سلیکۆن
* میللەتی سادە= ئەوپەڕی ناڕەزایەتییەکەی بایکۆتە
* شاندی سادە= هەموو ئاواتی تەوقەیەکە لەگەڵ ئەردۆغاندا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand