چیمان لە عەرەب کەمترە؟

2023-09-25 06:48:34



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- قوربان ئێمە چیمان لە عەرەب کەمترە؟
+ لە ئەلف و بێ دا (ط) و (ظ)
- تو سەری ئەولادت پێم ڕامەبوێرە. من هەقی ڕێنووس و مێنووسم چییە؟
+ ئەگەر مەخسەدت کەرکوکە، لە کەرکوکا پۆلیسمان کەمترە
- دیارە لێم تێ ناگەی. بە عام ئەڵێم. ئەوان چییان لە  ئێمە زیاترە؟
+ نێرەکەر
- مەیکە بە گاڵتە، پرسیارەکەی من جدییە
+ نێرەکەر جدیترە ڕۆڵە. 
- نێرەکەر مەبەستت دادگای فیدراڵییە؟
+ چییە ؟ ئەڵێی وازت لە پرسیارەکەی ئەوەڵت هێنا!
- ئێ بە قورعان بیرت بردمەوە بێ قەزابی یاخوا. چی بوو پرسیارەکە؟
+ وتت عەرەب چی لە ئێمە زیاترە
- ئەی جەنابت وتت چی؟
+ وتم مەعاش و مەسئول
- بە ڕاست ئەوان مەسئولیان لە ئێمە زۆرتر هەیە ؟ قەت باوەڕ ناکەم
+ بەچی باوەڕناکەی؟
- بەوەی کە ئەڵێن خەریکی مادەی سەدو چلن 
+ چۆن چۆنی خەریکین بیلا مەعنا؟
- ئوستاز جەنابت مەوزوعەکەت تێک دا. قەرار بوو من سوئال بکەم تۆ وەڵام بدەیتەوە. ئێمە چیمان لە عەرەب کەمترە؟
+ بەپێی دەستوور بێ هیچ شتێک 
- ئای لە ده‌ستوور. خۆت لەمن باشتر ئەزانی کە دەستوورو قانون و هاوپەیمانی و ئەمانە هەموویان درۆن
+ باسی درۆن مەکە ها لێت قبوڵ ناکەم.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand