پڕۆژە

2023-09-23 08:40:26



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

خەم سەریع دێت
یان کەلانەی دیلیڤەری؟
سیاسەتمان چی پێویستە؟
باڵانسێکی دیجیتاڵی؟
یان دوکانێکی پەنچەری؟
**
سێ ڕەهەندۆک
ئەم ڕۆمانە دروست دەکەن
پاڵەوانێکی بێ چیرۆک
پێکەنینێکی گرینۆک
ئەندێشەیەکی ترسنۆک
**
کاتێک قەڵەم تیجاری بێ
ئەیکەن بە شوقە بۆ وتار
ئەگەر ڕۆژێک درۆن نەیەت
ڕۆحمان ئەچێ
ئەبێ هاوار کەین یا ستار
***
بە کۆمپانیای چاوت بڵێ
واز لە گردی ڕۆحم بێنێ
بە کەڵکی پڕۆژە نایەت
لە خۆڕایی نەیڕوخێنێ
***

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand