مەفتون زۆرە

2023-09-21 09:12:08



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* لەوەتی سودانی چووە بۆ نیویۆرک ئای کیوی عێراق و ئەمریکا ھەردوکی دابەزیوە
* وڵاتی خواپێداو ڕۆناڵدۆ ئەبێ بە میوانی، ئێمە بەھا ئەعرەجی
* لە گۆڵچییەکەی یانەی نەصرم پرسی ھەیە لە تۆ بێ ئیشتر؟، وتی بەڵێ بەڕێوەبەری وەقفی سونیی عێراق
* چوارچێوەی ھەماھەنگی ئیسپاتی کرد ھەرێم بە صەدیی ھیچی بوجەش ئەیژەنێ
* دکتۆرە دەروونییەکەم وتی شکور تۆ باشیت، پێش تۆ نەخۆشێکی زۆر خەتەرم بینی، فەقیرە ماوەیەکە تووشی گەشبینی بووە. خوا ڕەحمی پێ بکات ئیشەڵا
* عیلاقەی عەتار بە عەترەوە وەکو عیلاقەی وەزارەتی داراییە بە مەعاشەوە
* ھەرێمێکی عەجایەبە ھا، ناوچە دابڕاوەکانی مەعاشی ھەیە خۆی نیەتی
* گوشارو موشار تەئسیرمان لێ ناکات، ئێمە دەمێکە لەسەر چوارپێی خۆمانین
* ئافەرین وڵات، وەرە ئەوەندە ڕووقایم بیت سودانی بنیری بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان
* لە برادەرێکم پرسی شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم ڕەمزە؟ وتی بەڵێ مەبەستی ھەر چوار پارچەکەی کوردستانە.
* بابان زۆرە کوا دارولمولک؟، مەفتون زۆرە کوا وەتەن؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand