وا ڕێگەتان دەبەسترێ

2023-09-19 08:21:31



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- قوربان، ئەڵێ بەڕۆژی نیوەڕۆ ئەندامێکی کەنەکەیان لە هەولێر شەهید کردوە
+ بیخە سەر قەناتێکی تر
**
حاجی قادری کۆیی: 
وا ڕێگەتان دەبەستری عێلاتی جاف بڵباس 
ئەگەر مردون لە گەرمێن مەمنوعە بچنە کوێستان
عەمید قادری هێزی تایبەت:
سوننە خالیدی هەیە، شیعە حەزرەتی عەباس
کوردیش تەبریک ئەنێرێ بۆ جەنابی ئەردۆغان
**
هەڵەی چاپ:
حیزب زۆر خۆشە، بەس ئەم کوردستانانە تێکیان داوە
**
موشکیلەی گەنجی جاران: باوکم نایەڵێ کتێبی فەلسەفی بخوێنمەوە
موشکیلەی گەنجی ئێستا: باوکم نایەڵێ سەگ لە ماڵەوە ڕابگرم
**
ـ ئەرێ ئەم تورکە دەلاکە ؟
- نازانم .. بۆچی؟
+ حەز ئەکات دائیم سەرمان شۆڕ بێت
**
سۆفیالۆرین: ئەو هەموو پارەیە ئەدەین بەجل و بەرگ لەبەرخاتری کەسێک کە حەز ئەکات بەڕووتی بمانبینێت.
کوردۆ هاووڵاتین: ئەم  هەموو غەڵەت و کوێرەوەرییە تەحەمول ئەکەین لەبەرخاتری زەلامێک کە وائەزانێ بەزگماگی گەوجین .
**
- ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ژان- لۆک گودارد: خەباتگێڕ پێویستی بەوە نییە ڕوونکردنەوە بدات.
**
ـ ئیعلامی کوردی زۆر بە شان و باڵی سودانیدا هەڵ ئەدات
+ ئێ دە با ئەمشەو مەلا بەرین و بچین بۆ خوازبێنی
**

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand