هەرێمییات

2023-09-15 15:01:31



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

دکتۆر: زۆر دائەنیشێ؟
مورافیق: بەڵێ.. لە ڕووتا بە گوڵاو بێ ئەمڕۆ یانزە جار
**
بەغدا: تاقە سودمەندی ئەم بەزمەی بەینی من و تۆ سۆران عومەرە
هەولێر: بۆۆۆ؟!
بەغدا: ئەی ئەوە نییە ئاشت بۆتەوە لەگەڵتا.
**
- عاسیبوونی بوجەی هەرێم لە بەغدا چ پەندێکت بیر دەخاتەوە؟
+ ئەگەر شێتێک بەردێک بخاتە گۆمێکەوە بەهەزار ئاقڵ دەرناهێنرێتەوە.
**
- ئەڵمانیا بە چی یەک خرا ؟
بیسمارک: بە ئاشتی 
- ئەی ئیتاڵیا بەچی یەکی گرت؟
گاریباڵدی: بەزەبری هێز
- دەستان خۆش، ئەی هەرێم بە چی قاش قاش کرا؟
+ بەئینکاری
**
ـ قوربان ئەو مەعاشە بۆچی وا چەقیوە ؟
فوئاد حسەین و مەسعود حەیدەر: 
لەبەر ئەوەی لە بەغدا مەسئولی زلمان نییە گوڵم 
**
شاند: زەحمەت نەبێ ٣ مووچەمان داواکردوە، دەمێکە وەستاوین.
مەتعەم سودانی: لێرە ئەیخۆی یان بۆت بپێچمەوە؟ 
**
- سیمای تەکنەلۆجیای ئەم سەردەمە چییە؟
+ زیرەکیی دەستکرد 
- ئافەرم. ئەی هی هەرێم؟
+ کەرێتیی تەبیعی
*
- سەرم لەو پاڵاوگەییەی بێجی دەرناچێ
+ بۆچی؟
- بە ڕۆژی نیوەڕۆ دزییان، کەچی لە تاریکە شەودا تەسلیمیان کردەوە
**
لە تەبەیەکی زانکۆی قەڵەمم پرسی لە پۆلی چەندی؟ وتی بەخوا وابزانم یان لە دووم یان لە سێم.
**

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand