پارتێكی سەرەكی داوا لە حكومەتی هۆڵەندا دەكات هاوكاری سەربازی توركیا نەكات

Draw Media

2018-07-02 11:58:40



(رۆژنامەی زەمانی توركی):
گێرت جان سێجیریس، سەرۆكی پارتی یەكێتی مەسیحی ( CU) كە یەكێكە لە چوار پارتە بەشدارەكەی حكومەتی هۆڵەندا، داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات لە داهاتوودا هیچ هاوكارییەكی سەربازی پێشكەشی توركیا نەكات، ئەگەر ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەر هێرشێك بووەوە.
سێجیریس لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی " تەلەگراف"ی بەریتانیی بە پێویستیشی دەزانێت كاردانەوەی توند بەرامبەر توركیا بگیرێتبەرن بەهۆی ئەو سیاسەتانەی ئەنكەرە پیادەیان دەكات و داواش لە یەكێتی ئەوروپا دەكات دانوستانەكانی ئەندامێتی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا بوەستێنێت.
سەرۆكی پارتی یەكێتی مەسیحیی هۆڵەندا رەخنەی ئاراستەی وڵاتەكەشی كرد كە لە سەرەتای دەستوەردانی توركیا لە سوریا موشەكەی پاتریۆتی رەوانەی توركیا كردووە و ئاماژەیبەوەشدا كە دۆخەكە لە سوریا زۆر گۆڕاوە و توركیا بووەتە وڵاتێكی دەستدرێژیكەر بۆسەر وڵاتانی دراوسێیی و  بە ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرینیش سنوری خۆی تیپەڕاندووە.
سێجیریس لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا داوایكرد وەڵامی ئەنكەرە نەدرێتەوە ، ئەگەر بە گوێرەی مادەی پێنجەمی پەیمانی ناتۆ داوای هاوكاریكرد لەكاتی رووبەڕووبونەوەی هێرشێكدا و وتی:" پێویستە ئەگەر توركیا داوای هاوكاری سەربازی كرد رەتیبكەینەوە".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand